سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی، لەپارێزگاری هەولێر کرد

سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی، لەپارێزگاری هەولێر کرد



بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، د.بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە بەڕێز ئومێد خۆشناو کرد.

د.بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، لە پەیوەندییەکەیدا، پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و ھیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست و تەواوی پاڵپشتی و پشتگیری خۆی بۆی دووپاتکردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسی سەرۆککۆماری عێراق و پشتیوانیی بەڕێزیانیکردەوە و دڵنیاییدا کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان و هاوشاریانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.