پارێزگاری هەولێر، هێزەکانی پۆلیسی ئامادە و فریاکەوتن و بازگەکانی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، هێزەکانی پۆلیسی ئامادە و فریاکەوتن و بازگەکانی بەسەرکردەوە

ئەمشەو 2021.2.25، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری بازگەکان، هێزەکانی پۆلیسی ئامادە و فریاکەوتن و بازگەکانی شاری هەولێری بەسەرکردەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و تەواوی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و جەختی لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش كردەوە لە پێناو دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لەهەولێری پایتەخت و ڕایگەیاند: "ئەرکی ئێوە خزمەتێکی گەورەیە بەنیشتیمان، سوپاس بۆ ماندوون و شەونخونی و توانا و چاووکراوەیتان".