لەهەولێر ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بەرز ڕاگیرا

لەهەولێر ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بەرز ڕاگیرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.3.8، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، بەئامادەبوونی ئومێدخۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەژێر ناونیشانی (لەیلا قاسم، بووکی کوردستان) لەلایەن دەستەیەک ئافرەت، ئەم ڕۆژە بەئەنجامدانی چەند چاڵاکییەکی هونەری و رێورەسمی خەڵاتکردنی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بەرز ڕاگیرا.

لەدوای بەسەرکردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بەکاری دەستی ژنان، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ رێکخەرانی چاڵاکییەکە ڕایگەیاند: "لەسنووری پارێزگای هەولێر، هەموو زەمینەسازییەک بۆ ڕۆڵ بینینی ئافرەتان لەچوارچێوەی کاری ئێمە لەپارێزگا دەڕەخسێنین بۆئەوەی ڕۆڵی کاریگەری خۆیان ببینن، ئەنجامدانی ئەو چاڵاکییەش بەناوی یەکێک لەسیمبوی ئافرەتان کەئەویش شەهید لەیلا قاسمە، وەکو سیمبولێکی قارەمانیەتی ژنی کورد کەتاوەکو پەتی سێدارە و پلەی شەهادەت تێکۆشا بۆ دۆزی ڕەوای کورد، ماییەی شانازییە و وەفای ئافرەتانی ئێمە نیشاندەدا کەلەم ڕۆژەدا چاڵاکیەکی لەم شێوەیە بەناوی ئەو ئەنجادەدرێت".