لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، لەبەرزاییەکانی کەسنەزان هەڵمەتێکى نه‌مامچاندن بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.3.14، لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، بەبۆنەی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر، ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، لەبەرزاییەکانی کەسنەزان، هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مامچاندن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستانی هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
لە ههڵمهتهكەدا، پارێزگارى هەولێر، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، وەکو پارێزگای هەولێر هەموو هەوڵێکمان خستۆتە گەڕ بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەسنوری سەنتەر و دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر بۆئەوەی شار بەدرەخت سەوزتر و ڕازاوەتر بکەین، داواشی لە هاوڵاتیان کرد بەشداربن لەچاندنی دار و نەمام و پارێزگاریکردن لەپاک ڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر.