هەولێر، سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد

هەولێر، سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد

هەولێر، سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد

لە میانەی یارییەکانی گەڕی 11ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق شەوی پێنجشەممە 2026.1.8، یانەی هەولێر لەنێو یاریگای دهۆک، سەرکەوتنی بەسەر یانەی موسڵ تۆمارکرد، بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر.

بەمبۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیار و هاندەرانی یانەکەمان و تەواوی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین.

ئومێد دەکەین هەمیشە یانەی هەولێر، بەو ئاستە بەرزەی بمێنێتەوە و سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر