پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەوەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەوەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد

ئەمڕۆ دووشەمە 15ی3ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر کاری هاوبەش و كارەکانی وەزارەت بەتایبەت هێڵه‌كانی گەیاندن و په‌یوه‌ندی و گواستنه‌وه‌ی گشتیی و چه‌ند پرسێكی دیکەی په‌یوه‌ندیدار کرا و هەردوولا تەئکیدیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن کردەوە بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێواز خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە و گەیاندن پێشکەش بە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێت.