پارێزگاری هەولێر، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری بەسەرکردەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 2021.3.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەسەرکردەوە و لەلایەن ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و جێگر و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لەدانیشتنێکدا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری بۆ پارێزگاری هەولێر و تیمی پارێزگا دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا وەکو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ هاریکاری و کاریی بەیەکەوەیمان لەپێناوی خزمەتکردنی هاوڵاتییانی شارەکەمان هەرچی لە توانای ئێمەدابێت درێغی لێ ناکەین.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کرد و وێڕای تەئکید کردنەوە لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە، ئامانج و کاری ئێمە لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتکردنی هاوڵاتییان و شاری هەولێرە، زۆر خۆشحاڵ دەبین وەک یەکتیم لەو پێناودا کاربکەین، لەداهاتووشدا به‌هه‌مانجۆرە و بگرە زیاتریش بەیەکەوە لەخزمەتی هاوشاریانی خۆشەویستی شاری هەولێردا دەبین و ئێوەش دەستکراوەن لەچاودێریکردنی دام و دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان و دەستنیشانکردن و گەیاندنی کەم و کوڕییەکان ".