پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی قیامە

پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی قیامە


بەبۆنەی جەژنی قیامە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و جیهان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین و خودای مەزن ڕۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و بەخێر و خۆشی ڕۆژانی جەژن بەسەربەرن.

بەمبۆنەیەوە بەپێویستی دەزانین جارێکی تر دڵنییای بدەینە هەموو لایەک، هەروەک چۆن بەدرێژایی مێژوو هەولێر شاری پێکهاتە جیاوازەکان و بەیەکەوە ژیانی ئاینی بووە و بۆتە جێگەی شانازی هەموولایەکمان، بۆهەمیشە پایتەختی هەرێم وەک مەڵبەندی پاراستن و داکۆکیکاری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاینی لەکوردستان دەمێنێتەوە.

بەداخەوە ئەم جەژنە لەکاتێکدایە کە بڵاوبوونەوە و هەڵکشان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنای گۆڕاو لەشارەکەمان لەزیادبووندایە و ڕۆژ دوای ڕۆژ مەترسیەکانی بۆسەرگیانی هاوڵاتییانمان زیاتر دەبێت، بۆیە داواکارین لە ھاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان، بۆپاراستی گیانی خۆیان و سەلامەتی تەندروستی گشتیی بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان بەتایبەتی بەستنی(دەمامک).

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لەجەژن و بەختەوەریدابن

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2021.4.3