پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی عێراق کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.4.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی سەر بەزانکۆی بەرگری بۆ خوێندنی باڵای سەربازی عێراقی بەسەرۆکایەتی لیوا روکن (ئەحمەد عمران عبد) ڕاگری کۆلێژ کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردولا کرایەوە و شاندی میوان هیوایانخواست پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان پارێزگای هەولێر و کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی زیاتری پەرەی پێبدرێت و تەئکیدیان لەزەروورەتی پاراستنی یەكڕیزیی نیشتیمانی كردەوە و وەک ڕێزلێنانێک درعی کۆلێژیان پێشکەشی پارێزگاری هەولێر کرد.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان، خۆشحاڵی بەسەردانەکەیان نیشاندا و تەئکیدی لە تۆکمەترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردە.