پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.4.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە جەبار مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، دوای ئەوەی گفتوگۆ سەبارەت بە هەماهەنگیی و پەیوەندیدارەکان کرا، پارێزگاری هەولێر، تەئکید لەسەر بایەخ دانی زیاتر بەهۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەشتییاران کردەوە بۆ خۆپاراستن لە کێڵگەکانی مین و پشتیوانیکردنی ئەم بوارە.

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، سوپاسی پارێزگاری هەولێریانکرد لەبەرامبەر پشتیوانی بەردەوامی بەڕێزیان بە دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان.