پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی ئیندۆنیزیا لەعێراق کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی ئیندۆنیزیا لەعێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.4.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە(ئێلمار یوان لۆبیس) باڵیۆزی وڵاتی ئیندۆنیزیا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانیی و گەشتیاریی و زانستیی و کەللتورییەکان نێوان هەردولا کرا و تیشک خرایە سەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان، لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئیندۆنیزیا لەعێراق، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێکرا و ئاماژەی بەوەدا کە یەکەمین جارە سەردانی هەولێری پایتەخت دەکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە دواجار نابێت، هەروەها سەرسامی خۆی بەو پێشکەوتنانەی کە لەشاری هەولێر هەیە نیشاندا و ڕایگەیاند: "جیاوازییەکی زۆر دەبینم لە نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق، هیوادارین ئەم شارە هەمیشە لە پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەردەوام دابێت".

پاشان پاریزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهینان، ڕایگەیاند: "هەولێری شاری بەیەکەوە ژیانی یاینی و پێکهاتە جیاوازەکان، شاری ئاشتی و تەبایی و برایەتیە، ئێرە پایتەختی کوردستان و ماڵی هەمووانە، دەخوازین لەگەڵ وڵاتی ئیندۆنیزیا و تەواوی ولاتانی دیکە پەیوەندییەکی پتەوی ئابوریی و بازرگانیی و گەشتیاریی و زانستیی و کەللتورییمان هەبێت، هیوادارین سەردانەکەی بەڕێزیشتان کرانەوەی دەرگایەک بێت بۆ کردنەوەی کونسڵخانەی ولاتەکەتان لەشاری هەولێر".

پارێزگاری هەولێرهه‌روه‌ها وتی: "هەولێر شارێکی ئارام و لەبار بۆ کارکردن، دەرگای ئێمەش بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنه‌رانی وڵاتی ئیندۆنیزیا کرایەوە کە بێن لە هەولێری پایتەخت وەبەرهێنان بکەن، بۆئەوە مەبەستەش ئامادەین هەموو ئاسانکاریەکتان پیشکەش بکەین، دەخوازین بازرگان و کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتی ئیندۆنیزیا ڕۆڵیان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی زیاتری شاری هەولێر".

لەکۆتایدا باڵیۆزی ئیندۆنیزیا لەعێراق، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد و ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هاوکاری و پتەوکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی.