وەزیری ناوخۆ و پاریزگاری هەولێر، پێشوازیان لە باڵیۆزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق کرد

وەزیری ناوخۆ و پاریزگاری هەولێر، پێشوازیان لە باڵیۆزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021.4.8 ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، لەدیوانی وەزارەت، پێشوازیان لە (جانگ کیۆنگووک) باڵیۆزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا کە (کۆی چوانژین) کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر ئامادەی بوو، وێڕای واژووکردنی لێك تێگەشتنی ھەماھەنگی نێوان کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان، تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کولتووری و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران.

کۆریای باشوور، لەچوارچێوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە لە ساڵانی رابردوودا چەندین پڕۆژەی پەرەپێدانی ئابوورییان لە هەرێم ئەنجام داوە و ساڵانەش هاوکاری پێشکەش بە ناوەندی هامەهەنگی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستی و هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمساڵیش (670) خیوەتیان بۆ ئاورە و پەنابەرانی هەولێر و دهۆک دابیکردووە.