بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پێداویستی و هاوکاری و خیوەت بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابەشکرا

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پێداویستی و هاوکاری و خیوەت بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابەشکرا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.4.8، لەڕیورەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جانگ کیۆنگووک، باڵیۆزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق و کۆی چوانژین، کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەڕێورەسمێکدا باڵیۆزخانەی کۆریای باشور بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی، پێداویستی و هاوکاری ژیان و خیوەتیان بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابە شکرد.

لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا ڕایگەیاند: "بەناوی پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس بۆ حکومەتی کۆریا باشوور و باڵیۆزی وڵاتەکەی لەعێراق بۆ ئەو هاوکارییەی ئەمڕۆ پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپی خازر دەکەن، بەوکارانەیان دروشمی (ئێمە دۆستی ئێوەیەن) سەلماندیان کە كه‌به‌هه‌ق دۆستی ئێمەن، بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2014، لەو هاوکاری و یارمەتیانەی پێشکەشی ئاوارە و لێقەوماوانیان سنووری پارێزگای هەولێریانکرد، سوپاس بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی کە هاوکاری ئێمە بوونە، وەکو پارێزگای هەولێر هەرگیز ڕۆڵی ئەوان لەبیر ناکەین".

پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "وەک گەل و حکومەتی هەرێم ماییەی شانازییە بۆئێمە کە دوای چەندین ساڵ لەئازارچەشتن، بەڵام ئەمڕۆ خاکەکەمان بۆتە شوێنێکی ئارام بۆ ئاوارە و لێقەوان کە دەتوانن بەئارامی و ئاسودەیی تێیدا بژین، جارێکی تر سوپاس بۆ حکومەتی کۆریا و باڵیۆز و کونسڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر، سوپاس بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی کە لەگەڵ ئەو بارە قورسە داریی و ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی بووینەوە، ئەرکی ئێمەیان سوک کرد بۆئەوەی بتوانین خزمەتی ئەوکەسانە بکەین کە شایەنی خزمەتکردنن".