پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی10ی سۆرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی10ی سۆرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.4.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، سەردانی لقی10ی سۆرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد و لەلایەن عەبدولواحد ڕەواندزی، بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیدا، باسی گرنگی دەڤەری سۆران و مێژوو و قوربانیدانی ئەوسنوورەی کرد و ڕایگەیاند: "دەمانەوێت ئەوپەڕی خزمەت پێشکەشی خەڵکی ئه‌و سنورە بکەین، هەروەها دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانی دەڤەری سۆران ئامانجی ئێمە لەچوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتکردن و گەیاندنی پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانە.

پارێزگاری هەولێر هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە وەکو ئیدارەی خۆجێیی و پارێزگای هەولێر، دەخوازین لەگەڵ سەرجەم لایەنەسیاسیەکان پەیوەندییەكی باشمان هەبێت و بەهۆی ئەو پەیوەندیە و هاوکار و هەماهەنگی ئەوان بەشێوەیەکی یەکسان خزمەتی هاوڵاتییانی خۆمان بکەین.

لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی لقی10ی سۆرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسی پارێزگاری هەولێر كرد بۆ سەردانەکەی، ڕایگەیاند: "ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکین لەگەڵ پارێزگای هەولێر".