وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە و هێزەکانی ناوخۆی قەزایی سۆران کۆبوونەوە

وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە و هێزەکانی ناوخۆی قەزایی سۆران کۆبوونەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.4.12، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەچوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ شاری سۆران، لەقائیمقامیەتی قەزایی سۆران لەگەڵ قائیمقام و بەرێوەبەری ناحییەکان و ئەفسەر و پلەدارانی هێزەکانی ناوخۆی قەزاکە کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، کەهەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی قەزاکانی (مێرگەسۆر، رەواندز، چۆمان) ئامادەی بوون، باس لەڕەوشی دەڤەرەکە بەگشتیی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان کرا و تیشک خرایەسەر کەم و کوڕی و پێداویستی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان.

پاشان وێڕای جەتکردنەوە لەسەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان، تەئکید لە چارەسەرکردن و دابینکردنی کەم و کوڕی و پێداویستییەکان کرایەوە.