وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران)یان کرد

وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران)یان کرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.4.12، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەچوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ شاری سۆران، سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران)یان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

لەسەردانەکەدا دوای ئەوەی باس لەبارودۆخی ناوچەکە بەگشتیی کرا و تیشکی خرایە سەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، کە ئەگەرچی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو دۆخە نەخوازراوەی دووچاری هاتووین ئەرک و کارەکانتان قورس بووە، ئەمڕۆ هاتووین سوپاسی هاوڵاتییانی شاری سۆران بەگشتیی و هەموو هێزەکانی ناوخۆ(ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی، تیمەکانی تەندروستی) و هەموو ئەوانەش بکەین کەماندوو نەناسانە بەئەرک و فەرمانەکان هەڵساون لەپێناو خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرگرتن لەبڵاو بوونەوەیی و پاراستنی هاوڵاتییان ناوچەکە، دەست خۆشیتان لێدەکەین کە وەک یەک تیم هاوکار و هەماهەنگی یەکتر بوونە".

لەلایەن بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران زۆر سوپاسی بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێریانكرد بۆ سەردانەکەییان و جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە ئەم سەردانە گڕوتینی زیاتری پێ بەخشین و پاڵپشتی بەڕێزیشتان زیاتر هانمان دەدات لە خزمەتی هاوڵاتیان و ڕاپەڕاندنی ئەرک و جێ بەجێکردنی فەرمانەکاندا بین".