بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، (150) سەبەتە خۆراک بەسەر کارگوزارانی شارەوانییەکانی قەزای خەبات دابەشکرا

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، (150) سەبەتە خۆراک بەسەر کارگوزارانی شارەوانییەکانی قەزای خەبات دابەشکرا


نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.4.15، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزایی خەبات، لەقائیمقامیەتی قەزای خەبات، (150) سەبەتی خۆراکی کەلەلایەن کۆمپانیای عەدنان گروپ ئامادەکرابوو بەسەر کارگوزارانی شارەوانییەکانی (خەبات، کەورگۆسک، ڕزگاری) دابەشکرا.

پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لەکۆمپانیای ناوبراو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە خێرخوازییە، هیوای خواست لەومانگە پیرۆزەدا کە مانگی بەخشینە، هەموو ئەوکەسانەی کە پێویستیان بە بەخشینە هاوکاری بکرێن و دەستی کۆمەک و یارمەتیان بۆ درێژبکرێت.