پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە کونسڵی گشتیی وڵاتی پۆلۆنیا لەهەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە کونسڵی گشتیی وڵاتی پۆلۆنیا لەهەولێر کرد

سەرلەبەیانی ئەمرۆ 2021.4.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (دۆمنیک مۆسیال) کونسڵی گشتیی وڵاتی پۆلۆنیا لەهەولێر کرد.

لەسەرەتای دیدارەکەدا، کونسڵی گشتیی وڵاتی پۆلۆنیا، سوپاس و ستایشی ئەو پێشوازییەی گەرمەی کرد کەلێیکرا، تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی وڵاتەکەی لەهەولێری پایتەخت کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی کۆنسڵی گشتیی وڵاتی پۆلۆنیا، تەئکیدی لەبەرەو پیشبردنی زیاتری پەیوەندیەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، دەخوازین لەگەڵ کونسڵخانەی وڵاتان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەپەیوەندییەکی باشدابین و ئەو پەیوەندیانەشمان تەنها لەسەر ئاستی سیاسی و دبلۆماسی نەبێت، بەڵکو لەسەر ئاستی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و فەرهەنگ و کەللتوری و هونەریش بێت، هەربۆیە پێتان ڕادەگێنین، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهەمهێنرانەی وڵاتی پۆلۆنیا و وڵاتانی تردا کرایەوە کە بیانەوێت بێن لەهەولێر وەبەرهێنان بکەن، وەک پارێزگای هەولێر لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەش دەکەین".

لەلایەن خۆیەوە کونسڵی گشتی وڵاتی پۆلۆنیا لەهەولێر سوپاسی پارێزگاری هەولێریکرد و ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.