ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر کۆبۆوە

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر کۆبۆوە

ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.4.29، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرجەم ئەندامان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر پابەندبوونی تەواوی بەسەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکان دەبێت و لەوبارەیەوە ڕێکار و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردن و دابەشکردنی ئەرکەکان دەگرێتەبەر.