پارێزگاری هەولێر و وەزیری تەندروستی، سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانیان کرد

پارێزگاری هەولێر و وەزیری تەندروستی، سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانیان کرد


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2021.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لەنەخۆشخانەی ئيمێرجنسی شاری هەولێر سەردانی پێشمەرگە بریدارەکانیان کرد کە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریسیەکەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پردێ برینداربوون.

لەسەردانەکەیاندا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی بریندارەکانیان پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆخواستن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکیان بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا.