پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرکۆنسڵی گشتیی فەرەنسا لەهەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرکۆنسڵی گشتیی فەرەنسا لەهەولێر کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020.5.2، ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (ئۆلیڤیێ دیکۆتین) سەرکۆنسڵی گشتیی فەرەنسا لەهەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لەسەر بەرە و پێشبردنی زیاتر پەوەندییەکان کرایەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی سەرکۆنسڵی گشتی فەرەنسا لەهەولێر، سوپاسی وڵاتی فەرەنسای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە کاتی شەڕی داعش و تەئکیدی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری و پەیوەندییە مێژوویەکانی نێوان هەردولا کردەوە.

لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لە پەرەپیدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و پاریس کرا و لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی کۆمپانیاکانی فەرەنسا و کارکردنیان، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهەمهێنرانەی وڵاتی فەرەنسا کرایەوە کە بیانەوێت بێن لەهەولێر وەبەرهێنان بکەن و لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەیی هەموو ئاسانکاریەکین پیشکەشیان بکەین".

لەلایەن خۆیەوە سەرکۆنسڵی گشتی فەرەنسا لەهەولێر، سوپاس و ستایشی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییەی گەرمەی کەلێیکراو، وەک کونسڵخانەی گشتیی فەرەنساش لەهەولێر، ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەکی لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.