پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ژمارەیەک خاوەنی زەوییەكانی 8ی حەسەرۆك کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پیشوازی لە ژمارەیەک لە خاوەن زەوییەكانی کەرتی 8ی حەسەرۆك کرد و لەنزیکەوە گوێی لەخواست و داوا و داواکارییەکانیان گرت.
لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی 8ی حەسارۆک، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم سنووری پارێزگای هەولێر و زەوییەكانی 8ی حەسەرۆك و ئەو زەویانەشی کە هاوشێوەی ئەوان ڕێگە پێدانیان نییە بە ئەركی خۆمان دەزانین، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەسەر هێڵين بۆ چارەسەركردنی گرفتی نەبوونی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك و ناوچەکانی تر، چارەسەركردنی ئەو گرفتە بە داڕشتنی بەرنامەیەكی تۆكمە دەكرێت، ڕاستە دابینكردنی خزمەتگوزاری ئەرکی حکومەتە، بەڵام گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو ناوچەیە و ناوچەکانی تر كارێكی ئاسان نییە".