پارێزگاری هەولێر، پیشوازی لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم کرد

پارێزگاری هەولێر، پیشوازی لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم کرد


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.5.4، ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.

لەكۆبوونەوەكدا، چەندین تەوەر سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێكردنی پرۆژە پیشەسازی و بازرگانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پارێزگای هەولێر کرایەوە.