پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ لێژنەکانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی پارێزگا کۆبۆوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ لێژنەکانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی پارێزگا کۆبۆوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.5.5، ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پاریزگا، لەگەڵ لێژنەکانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە یاریدەری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر سەبارەت بە پرۆژەکانی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی لەسنووری پارێزگای هەولێر کرا و تیشک خرایەسەر پەرەپێدانی کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووری و بەردەوامبوونی ئەم کەرتە لەبەرهەمهێنان.
پاشان پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە لێژنەی ناوبرا بۆ هەموو ئەوکارانەی ئەنجامیانداوە، بەووردی باسی لەهەموو ئەو ڕێ و شوێنانەکرد کە پێویستە لەمە بەدوا لەلایەن لێژنەی ناوبرا بگیرێتەبەر لەئاسانکاری بۆ جوتیاران و خاوەن کێڵگەکان و هەموو لایەنە کشتوکاڵییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بکرێت و ڕێگری بکرێت لە زێدەڕۆیی و سەرپێچیکردن بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، بۆئەوەی بتوانین بەرهەمی کشتوکاڵیی لەسنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام لە گەشەسەندن دابێت.