بەئامادبوونی پارێزگاری هەولێر، هاوکاری و خۆراک بەسەر مندالانی بێ باوک دابەشکرا

بەئامادبوونی پارێزگاری هەولێر، هاوکاری و خۆراک بەسەر مندالانی بێ باوک دابەشکرا

ئەمشەو 2021.5.5، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند، لەمزگەوتی سەواف، لەڕێورەسمێکدا هاوکاری و سەبەتەی خۆراک بەسەر منداڵانی بێ باوک دابەشکرا.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لەنوێنەری لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان وسەرۆکی کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، دەست خۆشی لە خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی بازاڕی سامان شێخانی کرد کەهەڵسان بەدابەشکردنی هاوکاری و سەبەتەی خۆراک بەسەر منداڵانی بێ باوکی زیاتر لە دووسەد خێزان و هیوای خواست نموونەیان زۆر بێت.