وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی 24ی سهفینی (پ.د.ک) کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.5.24، بەمەبەستی گوێگرتن بۆ داواکاری و خواستی هاوڵاتییان و خزمەتگوزارییە پێویستییەکانی دەڤەرەکە، هەریەک لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، سەردانی بارەگای لقی 24ی سهفینی (پ.د.ک) کرد و لەلایەن هیوا ئهحمهد مستهفا، بهرپرسی لق و کارگێڕ و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسی ناوچەکان، بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا، باس لەهەماهەنگی زیاترکرا بۆ خزمەتكردنی شەقڵاوە و دەوروبەری و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی خەڵكی ئەم ناوچەیە شایستەی باشترین خزمەتگوزارین پێشکەشیان بکرێت، هەروەها هەردوولا تەئکیدیان لەوەکردەوە کە خزمەتكردنی سنوورەکە لەسەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان لە ئەولەویەتی كارەكاندایە و بەمنزیکانەش دەست دەکرێتەوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەبێ جیاوازی و بەیەکسانی لە قەزایی شەقڵاوە و گوند و ناحییەکان.