پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق( IOM) كرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق( IOM) كرد

ئەمڕۆ دووشەمە 2021.5.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پیشوازی لەشاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ( IOM) كرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە رێكخراوی ناوبراو كرد بۆ ئەم هەماهەنگی و هاوكارییە لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئەنجامیداوە لە یارمەتیدان و خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەرانی سنووری پارێزگای هەولێر، دواتر باس لەڕەوشی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان کراو لەمبارەیەوە هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق( IOM) کردەوە.
لەلایەن خۆیانەوە شاندی ڕێکخراوی ناوبراو خۆشحاڵیی خۆیان بەم دیدارە دووپاتكردەوە و ئامادەیی رێكخراوەكەشیان بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.