پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، دیاری پارێزگای بەسەر منداڵانی شەهیدان دابەشکرد

پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، دیاری پارێزگای بەسەر منداڵانی شەهیدان دابەشکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەڕێورەسمێکدا لەدیوانی پارێزگا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، دیاری پارێزگای هەولێری بەسەر منداڵانی شەهیدان دابەشکرد.

لەڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدانی هەولێر و سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری EJCC/ پارێزگای هەولێر و شوان محمد سلێمان، بەرێوبەری گروپی گەلیاوە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ئامادەیبوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، دیاری پارێزگای هەولێری بەسەر زیاتر لە 100 منداڵانی شەهیدان دابەشکرد.

جێگەی باسە، دیاری و خەڵاتەکان لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی EJCC/ پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی گروپی گەلیاوە دابینکرابوون.