بەئامادەبوونی جێگری پارێزگار، کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی (زمانی جەستە) هێنرا

بەئامادەبوونی جێگری پارێزگار، کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی (زمانی جەستە) هێنرا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2021.6.8، بەئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و نوێنەری کونسوڵگەری ئەڵمانیا لەهەولێر و بەڕێوەبەری سەنتەری تەکنەلۆژیاو ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC، لەڕێورەسمێکدا کۆتایی بە خولی ڕاهێنانی (زمانی جەستە) هێنرا کە لەلایەن (ETTC) بە هەماهەنگی لەگەڵ EJCC پارێزگای هەولێر ڕێکخرابوو، بۆماوەی 2 ڕۆژ بۆ (20) بەشداربوو لە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە و بەڕێوەبەرەگشتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.

جێگری پارێزگای هەولێر، سوپاس و ستایشی ڕۆڵی کونسڵگەری ئەڵمانیا لەهەولێر و سەنتەری تەکنەلۆژی و ڕاهێنانی ئەوروپی - ئەڵمانی (ETTC) کرد بۆ هەوڵی بەردەوامیان و کردنەوەی ئەوجۆرە خولانە کە تایبەتمەندی خۆی هەیە.

لەکۆتایشدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا.