پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد


سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەمە 2021.6.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، تەئکیدی لە پتەوکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی ئەوقاف کردەوە، دواتر سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کاروبارەکان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، پلانی کاری داھاتووی پارێزگا گفتووگۆی لەبارەوە کرا.

لەکۆتاییدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ خستنەرووی پرۆژەکان بەم شێوەیە و ھیوای خواست ئەم ھەماھەنگی و پەیوەندی نێوانیان بەھێزتر بکرێت لەپێناو خزمەت گەیاندن بە ھاوڵاتیانی ئازیز و سەرجەم پێکھاتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.