پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی8ی سۆرانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی8ی سۆرانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.6.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی 8ی سۆرانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە سەرۆکایەتی م.مەروان گەڵاڵی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و کارگێر و ئەندامانی مەڵبەندی 8ی سۆرانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانکرد.

لەدیدارێکدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی، جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەوەندییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "خوازیاری ئەوەین لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەولێر پەیوەندیکی باشمان هەبێت و نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکەین و خزمەتکاری سەرجەم هاوڵاتییانی خۆمان بین، هەروەها دڵنیایتان دەكه‌ینه‌وه‌ کە ئێمە لە پارێزگای هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین".

لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان وێڕای سوپاسی پارێزگاری هەولێر بۆ ئەم پیشوازییە گەرمەی کە لێیانکرا، جەختییان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەر هەماهەنگیەک و هاوکارییەک و پێویستییەک نیشاندا.