بەئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر، یاریی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان (2020-2021) بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر، یاریی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان (2020-2021) بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2021.6.10، بەئامادەبوونی د.ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و تارق عبدالرەحمان، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و د.شاکر سمۆ، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، لەیاریگای یانەی برایەتی لەشاری هەولێر، یاری کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان (2020-2021)، لەنێوان هەردوو یانەی زاخۆ و یانەی برایەتی بەڕێوەچوو.

لەیاریەکی بەهێزدا دوای ململانێیەکی زۆر لەنێوان هەردوو یانە، یانەی برایەتی توانی یارییەکە بە ئەنجامی 2 بە 0 گۆڵ لەیانەی زاخۆ بباتەوە و بۆیەکەمینجار لەمێژووی دامەزراندنەوەی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان 2020-2021.