به‌ئاماده‌بوونی پاریزگاری هه‌ولێر، دووه‌مین كۆنفراسی زانستی قوتابییانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئاماده‌بوونی پاریزگاری هه‌ولێر، دووه‌مین كۆنفراسی زانستی قوتابییانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ 2021.6.27، به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، به‌رپرسى لقى 24ى سه‌فینى پارتى دیموكراتى كوردستان و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار و ئیبراهیم شێخه‌ڵا، قائیمقامی قه‌زایی شه‌قڵاوه‌ و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌پرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌ و مامۆستایانی زانكۆ، دووه‌مین كۆنفراسی زانستیی قوتابییانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

شایه‌نی باسه‌، كۆنفرانسه‌كه‌ 2 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا پڕۆژه‌ی قوتابیان و توێژینه‌وه‌ى زانستیان له‌ بوارى ئه‌كادیمی و پراكتیكییه‌كاندا پێشكه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ سه‌رباری خستنه‌ڕوو و پێشكه‌شكردنى باشترین توێژینه‌وه‌ى زانستى قوتابیانی زانكۆكه‌ و ئاشنا بوون و نزیكردنه‌وه‌ و ئاڵوگۆركردنی بیروبۆچوون و ئه‌زموونى ئه‌كادیمییان و پێشخستنى ئاستىی زانستى زانكۆكه‌.