بەئامادەبوونی پارێزگاری هه‌ولێر، كۆتایی به‌م وەرزەی خولی نایابی عێراق هات

بەئامادەبوونی پارێزگاری هه‌ولێر،  كۆتایی به‌م وەرزەی خولی نایابی عێراق هات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.7.26، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هاولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی یانەی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی وەرزشی و وەرزش دۆستان، لەیاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری، کۆتا یاری ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لەنێوان ھەردوو یانەی هەولێر و زەورا ئەنجامدرا.

لەیارەکەشدا، یانەی زەورا توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ٣-١ لە یانەی ھەولێری بباتەوە، بەمجۆرەش، یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق هێنا بمشێوەیە( لە 38 یاری، 10 بردنه‌وه‌ و 14 به‌رامبه‌ربوون و 14 شكست و 39 گۆڵی هه‌یه‌و 41 گۆڵیشی لێكراوه‌.