پارێزگاری هەولێر، سه‌ردانى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ده‌وروبه‌رى هەولێرى كرد

پارێزگاری هەولێر، سه‌ردانى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ده‌وروبه‌رى هەولێرى كرد


ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.7.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگار، سه‌ردانى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێرى كرد و لەلایەن ڕێزان سه‌عدى عه‌زيز، بەڕێوەبەری ئاوی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر پێشوازی لێکرا.

لەسه‌ردانه‌كه‌يدا، پارێزگاری هەولێر، دواى ئه‌وه‌ى له‌نزيكه‌وه‌ سه‌ردانى هۆبه‌ و به‌شه‌كانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ناوبراوى كرد و گوێى له‌داوا و داخوازييه‌كانى به‌شێك له‌و هاولاتييانه‌ گرت كه‌ بۆ ڕايكردنى مامه‌ڵه‌كانيان سه‌ردانى بەڕێوەبەرايه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێريان كردبوو، له‌كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى به‌شه‌كانى بەڕێوەبەرايه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، ته‌ئكيدى له‌سه‌ر یەک تیمى كاركردن كرده‌وه‌ بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها داواى كرد هه‌موو هەوڵێکيان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردن و ڕێزگرتنی له‌ هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لەڕاییکردنی کاروبار و جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

له‌ته‌وه‌رێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران و تيمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ناوبراو كرد كه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆى قه‌يرانه‌كانى ووشكه‌ساڵى و ئه‌و گرفتانه‌ى به‌هۆى كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان له‌ قه‌زا و ناحييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دووچارى هاتن، توانيويانه‌ تاڕاده‌يه‌كى باش به‌ڕێك و پێكى ئه‌رك و كاره‌كانيان ئه‌نجامبده‌ن، له‌وباره‌يه‌شه‌وه‌ وەکو پارێزگای هەولێر، هەموو پاڵپشتيه‌ك و هاوکاريه‌كى پارێزگاى بۆ دووپاتكردنه‌وه‌.