پارێزگاری هەولێر، سەردانی دایکی شەهید هوجام سورچی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی دایکی شەهید هوجام سورچی کرد


ئەمشەو 2021.8.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سەباح بیتوڵا، بەرپرسی لقی9ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نەخۆشخانە سەردانی دایکی شەهید هوجام سورچی کرد، کەچەندڕۆژێکە باری تەندروستی ناجێگیرە.

پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیدا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆخواست و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکیشی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا.