پارێزگاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌ى چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و فراوانكردنى شه‌قامى بازاڕى میللى سورچیانى به‌سه‌ر كرده‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌ى چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و فراوانكردنى شه‌قامى بازاڕى میللى سورچیانى به‌سه‌ر كرده‌وه‌


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2021.9.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ یاوه‌ری مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامى ناوه‌ند و عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، یاریده‌رى پارێزگار، پڕۆژه‌ى چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و فراوانكردنى شه‌قامى بازاڕى میللى سورچیانى به‌سه‌ركرده‌وه‌.

پارێزگارى هه‌ولێر، له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌كه‌ له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌و شه‌قامه‌ى كۆڵییه‌وه‌ كه‌ بازاڕێكى گرنگ و كۆنى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌، دڵنییاى به‌ دوكاندار و كاسبكارانى شه‌قامه‌ و هاوڵاتییانى دانیشتووى گه‌ڕه‌كه‌دا كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ماوه‌ى دیاریكراوى خۆیدا به‌كۆتادێت.

جێگه‌ى باسه‌، پڕۆژه‌ى چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و فراوانكردنى شه‌قامى بازاڕى میللى سورچیان، كه‌ پانییه‌كه‌ى(20)م و درێژییه‌كه‌ى (800)م له‌به‌رواری (1-8-2021) ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى كراوه‌ و بڕیار وایه‌ له‌ (1-12-2021) كۆتایی به‌كاره‌كانى بێت، به‌ گووژمه‌ى (275.400.000) دووسه‌د و حه‌فتاو پێنج ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دینار، له‌سه‌ر بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت.