به‌ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر، كۆرسی ستاندارده‌ جیهانییه‌كانی میدیای هاوچه‌رچ له‌ شاری هه‌ولێر به‌كۆتاهات

به‌ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر، كۆرسی ستاندارده‌ جیهانییه‌كانی میدیای هاوچه‌رچ له‌ شاری هه‌ولێر به‌كۆتاهات



ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2021.9.12، به‌ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و رۆبێرت پالادینۆ، کۆنسوڵى گشتیى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەهەولێر و ئایدن مه‌عروف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان و د.جوتیارعادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامى ناوه‌ند و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ نووسان و میدیاكاران، رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی كۆرسی ستاندارده‌ جیهانییه‌كانی میدیای هاوچه‌رچ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ووتارێكدا وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌ دامه‌زراوه‌ى زه‌نگ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كۆڕسه‌، پیرۆزبایى له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ كرد كه‌ به‌شداربوون له‌ خوڵى ڕاهێنانى كۆرسه‌كه‌، هه‌روه‌ها پشتیوانى و هاوكارى پارێزگاى هه‌ولێرى بۆ كارى له‌م شێوه‌یه‌ و به‌ره‌وپێشبردنى میدیا دووپاتكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "ئه‌نجامدانى ئه‌مجۆره‌كارانه‌ نیشانه‌ى به‌ره‌وپێشچوونى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى و پێگه‌یاندن و ئاماده‌كارییه‌ له‌سه‌ر پرسى ئازادى و ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى له‌هه‌رێمى كوردستان".

له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر و وه‌زیرى هه‌رێم بۆكاروبارى پێكهاته‌كان و کۆنسوڵی گشتیى ئەمریکا لە هەولێر و گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قائیمقامى ناوه‌ند، بڕوانامه‌ى ده‌رچوون به‌سه‌ر به‌شداربووانى خوله‌كه‌دا دابه‌شكرا.