سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا


ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە قوتابخانەیەی شەهید ئیبراهیم لە شەقڵاوە، بە هاوبەشی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا، شەهید مامۆستا ئیبراهیم، زەنگی دەستپێکی خوێندنی ساڵی 2021-2022 لێدا.

لەوتارێکیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت گرنگیی زۆر بە کەرتی پەروەردە بدەن، بە قوتابیانیشی گوت، "ئێوە ئاییندەی گەلەکەمانن و بە پەروەردەیەکی دروست دەتوانن ئاییندەیەکی باشترمان بۆ بنیات بنێن."

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی مامۆستایانی کرد کە سەبری زۆریان هەبووە، گوتی، "هیوادارم بەردەوام بن بۆ ئەوەی خوێندن بەردەوام بێت."

داوای سەرۆکی حکومەت لە پەرلەمانتارانی داهاتووی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئەوەبوو کە داکۆکی لە مافەکانی کورد بکەن و گرنگی بە بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە بدەن.