لە سەنتەری شار، هەڵمەتى دانانى حاویەی خۆڵ و خاشاکی نوێ دەستى پێکرد

لە سەنتەری شار، هەڵمەتى دانانى حاویەی خۆڵ و خاشاکی نوێ دەستى پێکرد


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە 2021.9.28، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی، لە سەنتەری شاری هەولێر، دەستکرا بەهەڵمەتی دانانی حاویەی زبڵ و خاشاکی نوێ و لە دەسپێکى هەڵمەتەکەشدا وەک کارێکی سیمبۆلی یەکەم حاویەی ئاسن لەلایەن بەڕێز پارێزگار جێگیرکرا.

لەو هەڵمەتەدا (200) حاویەی ئاسن و پلاستیک بۆ کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاک دانرا، لەوبارەیەشەوە بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی ئامەژەی بەوکرد بۆ زیاتر گرینگیدان بە ژینگەی شار و پاراستنی ئەو ئاستە بەرزەی خاوێنی هەولێرى پایتەخت ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوامییان دەبێت.