پارێزگارى هەولێر، سەردانى (تیدێکس نیشتیمان)ى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى (تیدێکس نیشتیمان)ى کرد


ئێوارەى ئەمرۆ شەمە 2021.10.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەردانى (تیدێکس نیشتیمان)ى کرد و لەلایەن بەرپرس و ئەندامانییەوە بەگەرمی پێشوازى لێکرا.

لەدیدارەکەدا، باس لە ڕۆڵى گەنجان لە کۆمەڵگا و زەمینە خۆشکردن بۆیان کرا و گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى کارەکانیان کرا، لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوەدا کە لاوان ڕۆڵێکى گەورە و گرنگیان لە بنیاتنان و گەشەپێدانى کۆمەڵگەدا هەیە و پێشەنگ و نهێنیى سەرکەوتن و شارستانیەتى هەر نەتەوەیەکن، بۆیە گرنگە کە كە ئێوە وەکو رێكخراوێکى كۆمەڵگای مەدەنی رۆڵ و كاریگەر‌ى بەرچاوتان هەبێت لە بەرەوپێشبردنى نیشتیمان و کارەکانتان ڕەنگدانەوەى هەبێت لەسەر کۆمەڵگا، وەکو حکومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێریش ئامادەیی هەموو ئاسانکارییەک و هەماهەنگییەکى نیشاندا بۆ ئەو کۆمەڵە لاوەى کە کار لەسەر پرسەکانى کۆمەڵگا دەکەن.

جێگەى باسە، (تیدێکس نیشتیمان) گروپێک لاوى خۆبەخشن کار لەسەر پرسى گەنج و لاوان دەکەن.