تەرمی شێخ شامۆ گەڕێندرایەوە کوردستان
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.20، بەئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە تەرمی 'شێخ شامۆ' کرا.
شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ لە ساڵی 1966 لە کۆمەڵگەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێل لەدایکبووە، سهرۆكی دهستهی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش و ئەندامی خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە کابینەی نۆیەمى حکومەتی هەرێمی کوردستان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان بوو بۆ کاروباری ئێزدییان، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 2022.1.18 دوای 20 رۆژ لە تووشبوونى بە پەتای کۆرۆنا لە ئەنقەرەى پایتەختی تورکیا گیانی لەدەستدا.