پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی تەعجیلی کرد
ئەمشەو شەممە 2022.1.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی تەعجیلی کرد، کە شوێنێکی کەلتووری و ئەدەبی تورکمانییە لە شاری هەولێر.
لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەبرایەتی و پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبیەكانی شار هەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: "هەولێر هەمیشە و بەدرێژایی مێژوو شاری ئارامی و تەبایی و خۆشەویستی و پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و فرە ڕەنگی بووە، هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان مەڵبەندی پاڵپشتی تەبایی و پێکەوە ژیانی ئاشتەوایی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکانی عێراق و کوردستانە بووە و هەروەهاش دەمێنیتەوە، بەدڵنیاییەوە هیچ هێزێك ناتوانێت كەلێنێك لەو بارەیەوە لەنێوان پێکهاتەکانی شاری هەولێر و هەولێرییەکان دروست بكات".