بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر یادی 21 ساڵەی شەهید كردنی فرەنسۆ هەریری كرایەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2022.2.18 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی حزبی و حکومی، لەسەر شەقامی 60 مەتری و لە نزیك مزگەوتی سپی شاری هەولێر یادی 21 ساڵەی شەهید كردنی تێكۆشەری كورد (فرەنسۆ هەریری) كرایهوه.
تێكۆشەری كورد (فرەنسۆ هەریری) لە بەرەبەیانی 18ی شوباتی 2001 لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا شەهید كرا، ئەمڕۆش لە مەراسیمی یادكردنەوەیدا ئامادەبووان گوڵیان لە شوێنی شەهید بوونی شەهید (فرەنسۆ هەریری) دانا و ڕێز و وەفایان بۆ خەبات و تێكۆشانی نیشاندا.