لە نێوان هەردوو ئەفسانە و ئەستێرەی جیهانی کارلۆس و كلۆڤێریت و یاریزانانی هەولێر و عێراق یاریەکی دۆستانە ئەنجامدرا

لە نێوان هەردوو ئەفسانە و ئەستێرەی جیهانی کارلۆس و كلۆڤێریت و یاریزانانی هەولێر و عێراق یاریەکی دۆستانە ئەنجامدرا

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 2022.2.23، بەئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی پێشمەرگە و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان و جەماوەر و هاندەرانی کارلۆس و كلۆڤێریت، کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم، یاریەکی دۆستانەی لە نێوان هەردوو ئەفسانە و ئەستێرەی جیهانی رۆبەرتۆ کارلۆس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ڕیال مەدرید و پاتریك كلۆڤێریت، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى برشلۆنا و یاریزانانی هەولێر و عێراق لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فڕانسۆ هەریری لە هەولێر ئەنجامدا.