بەئامادەبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی (پێداچوونەوە، شیکردنەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی)بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی (پێداچوونەوە، شیکردنەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی)بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە 8 ی ئاداری 2022 بە چاودێری و ئامادەبوونی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی پێداچوونەوە و شیکردنەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی بەڕێوەچوو.
ڕێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە گوتارێکدا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ كار و پڕۆژه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری ته‌ندرووستییدا، ئەماژەی بەوەشدا کە باشترکردنی دۆخی ته‌ندرووستی، تەنیا ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو پێویستە خێزان و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن بۆ باشترکردنی ته‌ندرووستیی گشتیی.