لە ڕۆژی ژینگەی هەولێر، هەڵمەتێکی چاندنى دار بەڕێوەچوو
سەرلەبەیانى رۆژی دووشەمە 2022.4.4، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدرالرحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەقوتابیان و مامۆستایان و ژینگە دۆستان، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و بۆردى ڕێکخراوە ژینگەیەکانى هەولێر لەژێرناونیشانى (چاندنى دارى وەفایی ژینگەیی) بەبۆنەى 4.4 ڕۆژى ژینگە هەولێر هەڵمەتێکی چاندنی نەمامى ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و بۆردى ڕێکخراوە ژینگەیەکانى هەولێر بەشداربووانى هەڵمەتە، جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی ئەو جۆرە هەڵمەتە كردەوە بۆ ئەوەی ببینە خاوەنى شارێکی جوانتر و هەوا و ژینگەیەکی پاک و تەندروست.