زانکۆی کوردستان دکتۆرای فەخری بەخشییە خەسرۆ جاف

زانکۆی کوردستان دکتۆرای فەخری بەخشییە خەسرۆ جاف

دواى نیوەڕۆى دووشەممە 2022.5.9، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە کەسایەتى و بەرپرسان و سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆ، زانکۆی کوردستان، لە مەراسیمێکی ئەکادیمیدا، دکتۆرای فەخری بەخشییە ئەندازیاری بیناساز و نووسەر و هونەرمەند خەسرۆ جاف.
دواى ڕێورەسمەکە، بەڕێز پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتنى بۆ بەڕێز خەسرۆ جاف خواست.