ڕێگەی سەرەكی (هەولێر – خەبات ـــ هەولێر ـــ گوێڕ) نۆژەندەكرێتەوە

ڕێگەی سەرەكی (هەولێر – خەبات ـــ هەولێر ـــ گوێڕ) نۆژەندەكرێتەوە

لەچوارچێوەی پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان لە هەولێر و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ شوفێران و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، تیمەکانی چاککردنەوەی شەقام لە بەڕێوەرایەتیی شارەوانیی شەش، لەڕێگەی كارگەی قیڕی سەر بەسەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، دەستیان کرد بەچاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی (هەولێر – خەبات ـــ هەولێر ـــ گوێڕ).