دەست بە قیڕتاوكردنی چەند شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ کرا

دەست بە قیڕتاوكردنی چەند شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ کرا

لەسەر داهاتى ڕێژەی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، دەستکرا بە جێبەجێکردنى پرۆژەی خزمەتگوزاریی و قیڕتاوكردنی ژمارەیەك لەشەقامەکانى گەڕەكی هەولێری نوێ، كەرتی 250.
ئەوە جگە لەوەى لە ئێستا زیاتر لە 13 پرۆژەی جۆراو جۆرى قیڕتاوكردنی شەقام و دروستکردنى ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە جێبەجێ دەكرێن.